AP ١٤٠٥ پووشپەڕ ٢٣ ٠٩:٠٨

ئێران ناوەندێکی گرینگی ئەمریکای لە بەحرەین بوردۆمان کرد

ئێران ناوەندێکی گرینگی ئەمریکای لە بەحرەین بوردۆمان کرد

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: چەندین کۆگای پشتیوانی چەک و ناوەندێکی پێوەندی مانگی دەستکرد و باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە بەحرەین کرانە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە شەپۆلی دووهەمی ئۆپراسیۆنی نەسری دوودا چەندین کۆگای پشتیوانی چەک و ناوەندێکی پێوەندی مانگی دەستکرد و باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە بەحرەین کرانە ئامانج.

دوای شکستی شەوی ڕابردوو لە گەرووی هورمز، سوپای منداڵکوژی ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر وێستگەکانی کەنار دەریاکان و ژمارەیەک ناوەندی سەربازی دیکەی ناوچەکانی باشووری ئێران دەستپێکرد.

لە قۆناغی یەکەمی وەڵامدانەوەی دەستدرێژیی دوژمن، جەنگاوەرەکانی هێزی دەریایی سپا بە مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان چەندین کۆگای پشتیوانی چەک و ناوەندێکی پەیوەندی مانگی دەستکرد و بینایەکی نیشتەجێبوونی هێزەکانی ئەمریکایان لە بنکەی جوفەیر لە بەحرەین کردە ئامانج و لەناویان برد.

News ID 59963

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha